68
ڕۆژی شه‌ممه ٨ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به توركیا له شاری ئه‌عزازی داگیركراو له ڕۆژئاوای كوردستان، دوو شارومه‌ندیان به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه له پێش چاوی جه‌ماوه‌ردا سووتاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی به‌ره‌ی شامیه كه سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی توركیان، دوو شارومه‌ندیان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له بازاڕی ئه‌عزاز، له پێش چاوی خه‌ڵك ئێعدام و ته‌رمه‌كانیان سووتاندووه. شایانی باسه كه ناسناوی ئه‌و دوو كه‌سه ڕوون نییه و به‌بێ داداگایی كردن ئێعدام كراون.