ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی گوڵانی ١٤٠٣، ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی سه‌ر به ئیداره‌ی بێهزیستی ورمێ هێرشیان كرده سه‌ر خانووی ئه‌منی ژنانی بێ سه‌رپه‌ره‌شتی “مێهرشه‌مس ئافه‌رید” و وێڕای چۆڵكردنی ساختمانه‌كه، ده‌رگاكه‌یان داخست.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی بێهزیستی ورمێ چالاكییه‌كانی “فاتمه باباخانی” به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و ناوندهیان كردۆته بیانوو بۆ داخستنی. “فاتمه باباخانی” یاساناس و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و خانه‌ی ئه‌منه، ڕۆژی شه‌ممه ڕێگری له داخرانی ئه‌و ناوه‌نده كردبوو، به‌ڵام ڕۆژی یه‌كشه‌ممه حه‌راسه‌تی بێهزیستی له‌سه‌ر بڕیارێكی ناڕوونی قه‌زایی ئه‌و خانووه كه شوێنی په‌ناگرتنی ژنانی بێ سه‌رپه‌رشت و به‌د سه‌رپه‌ره‌شت بووه، داخستووه. خانووی ئه‌منی “مێهرشه‌مس ئافه‌رید” له ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی مۆڵه‌تی كاری وه‌رگرتووه و له ساڵی ١٤٠٠وه تا به ئه‌مڕۆ ژنانی قوربانی توندووتیژی خێزانی له ئامێز گرتووه، به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی ورمێ، ئه‌و ناوه‌نده مانگانه خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به ٥٠ ژن كردووه.