24
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی گوڵان، خه‌ڵكی شارستانی سمیرۆم له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و شاره بۆ ئیسفه‌هان نیشان دا.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم خه‌ڵكی ناڕازیان به ماتۆڕ گه‌مارۆ داوه، به‌ڵام ژنانی بوێری سمیرۆم ئازایانه له‌به‌رده‌میان دا دروشمی دژه حكوومه‌تیان به‌رز كردۆته‌وه.