سۆنامی خۆكوژی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

له‌ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا، به‌ لانیكه‌م ده‌ هاووڵاتی، له‌وانه دوو مێرمنداڵ له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ هۆی هه‌ژاری و ده‌ست كورتی له‌ ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه‌ كۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه‌.

ڕۆژی ٢ی گوڵان، دوو هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی “ئانیتا ڕه‌حمان زاده‌” ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ، خه‌ڵكی بۆكان و “ئاریان نووری” خه‌ڵكی كوهده‌شت، ڕۆژی ٤ی گوڵان، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی میاندووئاو به‌ ناوی “ئیبراهیم هه‌مڕاز”، ڕۆژی ٦ی گوڵان، سێ هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی “په‌یمان ئه‌حمه‌دی” له‌ مهاباد، “شه‌هرام عه‌بدۆڵڵازاده‌” خه‌ڵكی پیرانشار و “بێهرووز ڕه‌حیم نژاد” له‌ دیوانده‌ره‌، ڕۆژی ٧ی گوڵان، شارومه‌ندێك به‌ ناوی “نیلووفه‌ر شاه محه‌ممه‌دنژاد” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ و ڕۆژی ٨ی گوڵان، سێ هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی “ئه‌میرحسێن حسێنی” خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا، “مێهران فه‌لاحی” خه‌ڵكی سه‌قز و “كیمیا خزری ته‌له‌ب” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و خه‌ڵكی سه‌رده‌شت له‌ ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه‌ كۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه‌ و میدیاكانی ڕژیم هیچ هه‌واڵێكیان له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و دیارده‌یه‌ بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net