هۆشداری چالاكانی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر ئاماری خۆكوژی كادری ده‌رمان

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ئاماری خۆكوژی پزیشكانی پیاو ٤٠ له‌ سه‌د و پزیشكانی ژن ١٣٠ له‌ سه‌د زیادی كردووه‌ و داتاكان ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ڕێژه‌ی خۆكوژی پزیشكان پێنج هێنده‌ هه‌ڵكشاوه‌.

“سه‌یدمحه‌ممه‌د میرخانی” ڕاوێژكاری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕێكخراوی نیزام پزیشكی ئێران هۆشداری دا كه‌ خێرایی خۆكوژیی له‌ نێو پزیشكان و ڕزیدنته‌كان ڕوو له‌ هه‌ڵكشانه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیك دا نرخی خۆكوژی پزیشكانی ئێرانی له‌ ئاماری وڵاتانی دیكه‌ زۆرتر بێت. ئه‌و دۆخه‌ی تێداین، ئاكامی چه‌ندین ساڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی به‌رپرسانی ڕژیمه‌. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ زانستیه‌كانی  ساڵی ١٤٠٠، ٢٣ له‌ سه‌دی ده‌ستیارانی پزیشكی تووشی خه‌مۆكی سه‌خت و ٢٥ له‌ سه‌دی پزیشكان تووشی دڵه‌ڕاوكێ و ٣٤ له‌ سه‌دیان تووشی ئیسترس هاتوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net