22
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی گوڵانی ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كوردستان و ئێران بۆ جارێكی دیكه له ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی تاران، سنه، كرماشان، ئه‌راك، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، قوروه، ورمێ، خۆڕه‌م ئاوا، به‌نده‌رعه‌باس، هه‌مه‌دان، زه‌نجان، ته‌ورێز و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران له ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.