بەرەبەیانی دووشەمە ١٠ گوڵانی ١٤٠٣، “خالید ئەحمەدی”، ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییه‌كانی شاری سنه دەستبەسەرکرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کاتژمێر ٣ بەیانی ڕۆژی دووشەمە هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی “خالید ئەحمەدی” و بەبێ بەڵگەی قه‌زایی ناوبراویان دەستبەسەر کردووه. دەستبەسەرکردنی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان لە کاتێکدایە کە ناوبراو بەڕێوەبەری هەڵبژاردنی ئەمڕۆی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە. هەر لەو په‌یوه‌ندییه‌دا، شورای هاوئاهه‌نگی ڕێکخراوه سنفییه‌كانی فەرهەنگیانی ئێران بۆ پێشوازی لە هەڵبژاردنەکانی ڕێکخراوی بەهێزی سنە، دەستبەسەرکردنی “خالید ئه‌حمه‌دی” شه‌رمه‌زار و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بوو.