ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی گوڵانی ١٤٠٣، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له چه‌ند شاری ئێران دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی ته‌جریشی تاران، تاڵقانی چالووس، تاڵقانی ئابادان و چه‌ند ناوه‌ندی ده‌رمانی له یه‌زد نامه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵی خۆیان تۆمار كردووه. په‌ره‌ستارانی ناڕازی له نامه‌كه‌یاندا هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان گه‌ڕاندۆته‌وه. كادری ده‌رمانی ئێران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، زیادكردنی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، پێدانی ئیزافه‌كاری، دامه‌زرانی هێزی كاری نوێ، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.