كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی بیجاڕ ڕۆژی شه‌ممه ٨ی گوڵانی ١٤٠٣، له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای ئێعدامی به‌سه‌ر “تووماج ساڵحی”، هونه‌رمه‌ندی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه نامرۆڤانه بوو.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه به ناوی “سۆهراب كوشتن به‌سه” بڵاو كراوه‌ته‌وه هاتووه: به باوه‌ڕی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی بیجاڕ، ئه‌و ڕووداوانه به ئه‌نقه‌ست یان له ڕووی نه‌زانییه‌وه وه‌كوو ئاواری مه‌رگ وایه كه هه‌ر ماوه و جارێك به ناخۆشی به سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ده‌ڕووخێت. حوكمی ئێعدامی تووماج له‌گه‌ڵ بڕیاری دیوانی باڵای وڵات و یاسای بنه‌ڕه‌تی دا نایێته‌وه و به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه و ته‌نیا به پێی ڕق و كینه ده‌ركراوه. كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی بیجاڕ وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و سزا، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و هونه‌رمه‌نده جه‌ماوه‌ریه‌یه.