بێبه‌شكردنی تووماج ساڵحی له‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “تووماج ساڵحی” هونه‌رمه‌ندی مه‌حكووم به‌ ئێعدام له‌ زیندانی ئیسفه‌هان، له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی گوڵانه‌وه‌ له‌ مافی په‌وه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌.

به‌وته‌ی “ئه‌میر ڕه‌ئیسیان” پارێزه‌ری تووماج ساڵحی”، به‌رپرسانی زیندانی ئیسفه‌هان ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یان له‌ مافه‌كانی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ كتێبخانه‌ و سالۆنی وه‌رزشی، هه‌روها په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كردووه‌. به‌رپرسانی زیندان هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ به‌ندكراوانی دیكه‌ كردووه‌ كه نابێت له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ندكراوه‌دا قسه‌ بكه‌ن. هه‌ڵسووكه‌وتی نامرۆڤانه‌ی به‌رپرسانی زیندانی ئیسفه‌هان له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ هێشتا كاردانه‌وه‌ جیهانیه‌كان له‌ ئاست سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌ سه‌ر تووماج درێژه‌ی هه‌یه‌ و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ئێرانیان له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان دژبه‌ كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net