ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “ئاكۆ ئیبراهیمی” له‌ شاری شنۆ

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

شه‌وی سێشه‌ممه‌ ١١ی گوڵانی ١٤٠٣، “ئاكۆ ئیبراهیمی” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “ئاڵكاوێ”ی سه‌ر به‌ شاری شنۆ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئاكۆ ئیبراهیمی” له‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر قاوه‌خانه‌ی تاچین ئاوا له‌ شاری شنۆ به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه‌. تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و شارومه‌نده‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. شایانی باسه‌ كه‌ “ئاكۆ ئیبراهیمی” ئامۆزای “مه‌حیه‌دین ئیبراهیمی” له‌ شاری شنۆیه‌ كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠١ وێڕای ڕه‌دكردنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه‌، له‌ زیندانی ورمێ له‌ سێداره‌ درا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net