26
بیست و پێنج هزار كرێكاری ساختمانی له پارێزگای كوردستان چه‌ندین ساڵه چاوه‌ڕێی بیمه‌ن به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ پێدانی بیمه‌ی ده‌رمانی به كرێكارانی بیناسازی ئه‌و ئوستانه هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی كانوونی هاوئاهه‌نگی شۆراكانی ئیسلامی كار له ئوستانی كوردستان، مه‌عیشه‌ت و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی دوو كێشه‌ی گه‌وره‌ی كرێكارانی بیناسازی پارێزگای كوردستانه و له ئێستا ٢٥ هه‌زار كرێكار له مافی بیمه‌ی ده‌رمانی بێبه‌شن له حاڵێكدا ماوه‌ی چوار ساڵه ناویان تۆمار كردووه و هێشتا ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنه‌كانی بۆ پێدانی بیمه جێبه‌جێ نه‌كردووه.