ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی گوڵانی ١٤٠٣، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار و ڕۆژێك پێش ڕۆژی موعه‌لیم، ١٧ چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان، دوو چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه و چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نكیانی تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “موزه‌فه‌ر ساڵح نیا” و “ڕامین كه‌ریمی” دوو چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه نابێت له مه‌راسمه‌كانی ڕۆژی جیهانی كرێكار به‌شداری بكه‌ن. پێشتریش چه‌ند چالاكی كرێكاری دیکه هه‌ر له شاری سنه له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و لێێپرسینه‌وه‌یان لێ كرابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ١٧ چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی سنه به ناوه‌كانی “فاتمه زه‌ندكه‌ریمی”، “عه‌لی قۆڕه‌یشی”، “به‌هائه‌دین مه‌له‌كی”، “كه‌ماڵ فه‌كووریان”، “سه‌لام شافعی”، “جه‌بار پاكزاد”، “مۆسته‌فا سه‌بازان”، “ساڵح ساڵح نیا”، “فه‌رهاد مه‌والی”، “ڕه‌زا شه‌ریفه”، “په‌یمان نه‌ودینیان”، “مۆختار ئه‌سه‌دی”، “جه‌ماڵ مورادی”، “ڕه‌زا ئێلیاسی”، “تووبا حسێنی”، “فه‌رزاد ئه‌سه‌دپور” و “ڕه‌زا سه‌لیمی” ڕۆژێك پێش ڕۆژی موعه‌لیم له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و لێپڵرسینهوهیان لێ كرا. هه‌روه‌ها “ئیسماعیل عه‌بدی” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی تاران كه به تازه‌یی له زیندان ئازاد كراوه، ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌لایه ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه بانگهێشت كراوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئیلام به ناوی “جه‌واد كه‌ره‌می” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه.