18
“جەزا ئەدوایی”، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “سلین”ی سەر بە شاری سهوڵاوا، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵان، لەلایەن ئەندامێكی سپای پاسدارانەوە بە چەکی ڕێکخراوەیی و بە چەند گوله كوژرا.
بهوتهی سهرچاوهكانی ههواڵ، ناسنامەی ئەم ئەندامەی سپای پاسداران، “غەفوور ڕەجەب زادە” لە بنکەی ناوچەی “دزڵی” بووه. ئهو بهكرێگیراوهی ڕژیم خەڵکی ناوچەکەی هەراسان کردووە و لەم دواییانەشدا هەڕەشەی کوشتنی له چەند کەس کردبوو. کوشتنی ئەم گەنجە تووڕەیی خەڵکی سهوڵاوا و دەڤەری هەورامانی لێکەوتۆتەوە و داوای سزادانی بەکرێگیراوان و دەرکردنی ئەندامانی سپای پاسداران لە کوردستان دەکەن.