23
ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی فڕانكفۆرتی ئاڵمان و گۆتنبێرگی سوید دژبه سزای ئێعدام له ئێران خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و دوو چالاكییه ڕێزیان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی گرت و سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر “تووماج ساڵحی”یان به توندی شه‌رمه‌زار كرد. به‌شداربووان هه‌روه‌ها به به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی “نیكا شاكه‌ره‌می” و به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره له ئێران و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.