29
ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی گوڵانی ١٤٠٣، دوو پاكبانی شاره‌داری له شاره‌كانی مه‌شهه‌د و تاران و كرێكارێكی دامه‌زراندنی ئاسانسۆڕ له كرماشان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێك به ناوی “مووسا شیروویه” له كاتی كاركردن له شاری مه‌شهه‌د به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها كرێكارێكی شاره‌داری تاران كه بۆ پاككردنه‌وه‌ی كاناڵی ئاوی شه‌قامی ئه‌فسه‌رییه ڕۆیشتبوو، به‌هۆی هاتنی لافاو گیانی له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی دامه‌زراندنی ئاسانسۆڕ له كرماشان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا.