له‌ده‌ست چوونی بینایی چاوێكی “ئاریان مه‌مه‌ندی” كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌رده‌شت

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

“ئاریان مه‌مه‌ندی” كۆڵبه‌ری ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت كه‌ به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم هه‌ر دوو چاوی بریندار كرابوو، بینایی چاوێكی له‌ده‌ست داوه‌.

ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی كۆماری ئیسلامی له‌ سنووری ساوانی سه‌رده‌شت كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان دایه‌ به‌‌ر فیشه‌كی ساچمه‌یی و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی مێرمنداڵ به‌ ناوی “ئاریان مه‌مه‌ندی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، هه‌ر دوو چاوی به‌سه‌ختی بریندار بوو. ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ برینداره‌ ڕوانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ورێز كراوه‌ و پاش نه‌شته‌رگه‌ری بینایی چاوێكی له‌ده‌ست داوه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئاریان له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌سته‌ری كراوه‌ و هێشتا دۆخی ته‌ندرووستی جێگیر نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net