به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی گوڵانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له كرێكارای چه‌پ و كۆمۆنیستی شاری سنه به بۆنه‌ی كۆچی دوایی هاوڕێ “محه‌ممه‌دحسێن مورادبه‌یگی” په‌یامی سه‌ره‌خۆشیان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری ئه‌و هاوڕێ تێكۆشه‌ره كرد.
هاوڕێ “محه‌ممه‌دحسێن مورادبه‌یگی” ناسراو به “حه‌مه سوور” له شاری بۆكان له‌دایك بووه و قوناغه‌كانی سه‌ره‌تایی خۆێندنی له‌و شاره و ته‌ورێز تێپه‌ڕ كرد.له ساڵی ١٣٤٨ی هه‌تاوی و له ته‌مه‌نی گه‌نجی دا نه‌خشی سه‌ره‌كی له دامه‌زراندنی ڕێكخراوی كۆمه‌ڵه بوو و وه‌كوو ڕێبه‌ر و كادری لێهاتووی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه یه‌كه‌مین بنكه‌ی له شاری ته‌ورێز دامه‌زراند. هاوڕێ حسێن له ساڵی ٥٢ی هه‌تاوی هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی دیكه له شاری بانه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئیسفه‌هان گوازرایه‌وه. ناوبارو پاش یه‌ك ساڵ له زیندان ئازاد كرا و وه‌كوو كادری كۆمه‌ڵه درێژه‌ی به چالاكییه‌كانی دا. له ساڵی ٨٧ی زاینی دا نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه له شاری پاریس له فه‌ڕانسه بوو. له ماوه‌ی ساڵه‌كانی ٨٧ تا ٩١ی زاینی له هه‌موو چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌شداری كرد. ساڵی ٩١ی زاینی په‌یوه‌ست به حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری بووه، له كاتی گۆڕانكارییه‌كانی نێوسازمانی ئه‌و حیزبه چالاكییه‌كانی له حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری(حێكمهتیست) درێژه پێ دا. ئه‌و هاوڕێ تێكۆشه‌ره ئه‌گه‌ر چی بۆ ماوه‌ی ١٢ ساڵ تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوو، به‌ڵام به هه‌موو هێز و توانایه‌وه درێژه‌ی به تێکۆشان دژ به کۆماری ئیسلامی ده‌دا. هاوڕێ “محه‌ممه‌دحسێن مورادبه‌یگی” له ڕێكه‌وتی ١٥ی گوڵانی ١٤٠٣ له وڵاتی سوید بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان كرد. یادی ئازیزی به‌رز و به‌ڕێز بێت.