28
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی گوڵانی ١٤٠٣، دوو ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی باكووری كوردستان به ناوه‌كانی “نورجان یاڵچین” و “ده‌ریا ئۆز” له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ڕفێندران.
هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه كورده دیار نییه، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی ڕۆژنامه‌وانانی “دیجله و فۆرات” ڕایگه‌یاندووه كه “نورجان یاڵچین” و “ده‌ریا ئۆز” له چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌كانی دادستانی ئامه‌د ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له ڕۆژنامه‌وانانی باكووری كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كراون.