مانگرتنی هاورده‌كارانی كامیۆنی ئورووپایی له‌ سنووری بازه‌رگان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی گوڵانی ١٤٠٣، هاورده‌كارانی كامیۆن له‌ سنووری بازه‌رگان هاوڕێ له‌گه‌ڵ شۆفێرانی بارهه‌ڵگر دژبه‌ ڕانتی به‌رپرسانی ڕژیم مانیان گرت.

زیاتر له‌ سێ مانگه‌ كه‌ به‌رپرسانی سنووری بازه‌رگان ڕێگه‌ له‌ هاورده‌كردنی كامیۆنی ئورووپایی ده‌گرن و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم وڵامده‌ره‌وه‌ی ماڵدزراوان نییه‌. شیركه‌ته‌ مۆنتاژكاره‌ چینییه‌كان سه‌ر به‌ ئاغازاده‌كانی ڕژیمن و به‌رپرسانی حكوومه‌ت كامۆینی چینی به‌ نرخی یه‌ك و نیو ملیارد تمه‌ن مۆنتاژ ده‌كه‌ن و به‌ نرخی پێنج ملیارد تمه‌ن به‌ شۆفێرانی ده‌فرۆشن. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ ڕێگه‌ له‌ هاورده‌كردنی كامیۆنی ئۆوۆووپایی كه‌ ستانداردی باشتری هه‌یه‌ ده‌گرن. ئه‌نجومه‌نی سنفی شۆفێرانی بارهه‌گر له‌ پارێزگاكانی لۆڕستان، خووزستان، ورمێ، ته‌ورێز، قه‌زوێن، مه‌شهه‌د و ئیسفه‌هان هۆشداریان داوه‌ته‌ ده‌وڵه‌ت كه‌ ئه‌گه‌ر كۆتایی به‌ پێدانی ڕانت و گه‌نده‌ڵییه‌كانیان نه‌هێنن ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین مانگرتنی كامیۆنداران له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net