كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری “مینوو مه‌جیدی” له‌ كرماشان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له‌سه‌ر مه‌زاری نه‌مر “مینوو مه‌جیدی” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری كرماشان كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، خاتوو “مه‌نزه‌ر زه‌ڕابی” و هاوژینه‌كه‌ی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ دادخوازانی ئێران له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “مینوو مه‌جیدی” كۆبوونه‌ته‌وه‌ و ڕێزیان له‌ یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی سه‌ركوتی ڕژیم گرتووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ بنه‌ماڵه‌ی “مه‌نزه‌ر زه‌ڕابی” چوار ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌یان به‌ ناوه‌كانی “سه‌هه‌ند سادقی”، “سووفی ئیمامی”، “ئه‌لوه‌ند سادقی” و “نگار بۆرقه‌عی” له‌ هێرشی مووشكه‌ی سپای پاسداران بۆ سه‌ر فڕۆکه‌ی ئۆكراینی له‌ ده‌ست داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net