ئیدانه‌كردنی حوكمی ئێعدامی تووماج ساڵحی له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی مافی مرۆڤی ١١ وڵات

 

نوێنه‌رانی مافی مرۆڤی ١١ وڵاتی جیهان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای ئێعدامیان به‌سه‌ر تووماج ساڵحی به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بوون.

“هه‌لیل نۆیه‌ر” به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆانگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی گوڵان له‌ تۆڕی ئێكس باسی له‌ به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی نوێنه‌رانی مافی مرۆڤی ١١ وڵات بۆ شه‌رمه‌زاركردنی حوكمی ئێعدامی تووماج ساڵحی كردبوو. ناوبراو به‌ ئاماژه‌پێدان به‌ ده‌نگی به‌هێزی تووماج بۆ خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ی شۆڕشی ژینا، خوازیاری ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و پێدانی مافی ئازادی به‌ هه‌وو كچان و ژنانی ئێرانی بوو. ئه‌و ١١ نوێنه‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوایان له‌ كۆماری ئیسلامی كردووه‌ كه‌ به‌ هه‌موو ئه‌و په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه‌ واژۆی كردووه‌ پابه‌ند بێت و وه‌كوو ئه‌ندامێكی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ هه‌ڵسووكه‌وت بكات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net