27
كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ڕێكخراوه‌كانی یه‌كێتی ئورووپا ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی گوڵان له شاری بڕۆكسل كۆبوونه‌وه و ڕووداوه‌كانی غه‌زه‌یان به مه‌رگی به‌هاكانی ئورووپا ناوبرد.
هێرشی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ڕه‌فه‌ح و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری قوربانیان له غه‌زه، توڕه‌یی و نه‌فره‌تی كۆمه‌ڵگای جیهانی لێكه‌وتۆته‌وه و سه‌دان كارمه‌ندی ڕێكخراوه‌كانی یه‌كێتی ئورووپا به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له ئاست ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له شاری بڕۆكسل له بلژێك كۆبوونه‌وه و ڕووداوه‌كانی كه‌رتی غه‌زه‌یان به مه‌رگی به‌ها ئورووپاییه‌كان ناوبرد و ڕێپێوانی بێده‌نگیان ئه‌نجام دا.