64
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوانه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، دۆژمنانی ژینگه دارستانه‌كانی گونده‌كانی “سێفی ژووروو” و هه‌ردی زارا خاتوونیان بریوه‌ته‌وه.
ئەمجومەنی سەوزی چیای مەریوان ڕایگه‌یاند: گەشەی بەردەوامی کۆمەڵگا بەبێ پاراستنی ژینگە و دارستان نایەتە دی و بە کاولکاری بەرەو ڕووخان و سڕێنەوە دەچێت. بەداخەوە دۆژمنانی ژینگه بەپێی فکرییەتی سەقەت و بۆ بەرژەوەندیی خۆیان، وڵات ڕوو بە داڕمانێکی گەورە ئەبەن و دووکەڵی ئەم تاوانە، داهاتووی خۆمان و نەوەکانی داهاتووش دەگرێتەوە. شیاوی ئاماژەیە دارستانەکانی ئاوایی سێف یەکێک لە چڕترین و جوانترین دارستانەکانی ناوچەكه‌ن کە چەن ساڵێکە کەوتوونەتە بەر تەوژمی داگیرکردن و لەناوبردن لەلایەن هەڵپەرەستانەوە.