“كاروان شاهی په‌روانه” گه‌نجی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵی خه‌ڵكی شنۆ له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیف بوونی له زیندان، له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن.
“كاروان شاهی په‌روانه” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له ساڵی ١٤٠١ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ ڕاگوێزرا. ناوبراو سه‌ره‌تا به موحاره‌به تۆمه‌تبار كرا و پاش ١٨ مانگ له‌و تۆمه‌ته بێ تاوان ناسێندرا، به‌ڵام تا ئێستا چه‌ند جار به شێوه‌ی ده‌ستكرد له سێداره دراوه. ئه‌و هاووڵاتیه ماوه‌ی ٢٠ مانگه له زیندان دا بیلاته‌كلیف ماوه‌ته‌وه و له ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی گوڵانه‌وه دژبه هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن و گیانی له مه‌ترسی دایه.