70
له حاڵێكدا به‌شێك له گونده‌كانی پارێزگای خۆراسانی ڕه‌زه‌وی لافاو لێی داوه و خه‌ڵك له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین، فه‌رمانداری مه‌شهه‌د ته‌نیا له فكری گه‌یاندنی سندووقه‌كانی ده‌نگدان بووه و هیچ یارمه‌تییه‌كی مرۆیی به ده‌ست لێقه‌وماوانی ئه‌و ڕووداوه نه‌گه‌یشتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌شێكی زۆر له دانیشتووانی ناوچه جیاوازه‌كانی پارێزگای خۆراسانی ڕه‌زه‌وی خانووه‌كانیان له لافاوی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ڕووخاوه و ١٢ ئاژه‌ڵدار له ناوچه‌ی تۆرقه‌به ونبوون، چه‌ند گوند ژێر ئاو كه‌وتووه به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه له جیاتی گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی به خه‌ڵكی لافاو لێدراو له فكری گه‌یاندنی سندووقی ده‌نگدانی ده‌وری دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی بوون.