57
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، دووهه‌مین مانگرتنی گه‌وره‌ی ٢٤ ساعه‌تی كرێكاران له ئارژانتین دژبه سیاسه‌ته‌كانی خاویر میلی ده‌ستی پێكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكاران، كرێكاران، موعه‌لیمان و كارمه‌ندان، پێرسۆنێلی به‌شی گواستنه‌وه‌ی شاری، فڕۆكه‌خانه‌كان و دووكانداران بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر مانگرتنی گشتیان له شاره گه‌وره‌كانی ئارژانتین به‌ڕێوه بردووه. مانگرتووان له ئاست زیادكردنی باج، بێكار كردنی كرێكاران، په‌ره‌پێدانی خسووسی سازی، كه‌مكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، گرانی و هه‌ڵاوسان ناڕازین و ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كات درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.