22
به‌پێی ئه‌و وینانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕ له پیرانشار و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران له درێژه‌ی شۆڕشی ژینا دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاندووه.
كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب دیواری گه‌ره‌ك و شه‌قامی شاره‌كانیان به دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، “ژن،ژیان،ئازادی”، “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت” و “تووماج ساڵحی، نیكا شاكه‌ره‌می” نه‌خشاندووه و كچانی شۆڕشگێڕ وێڕای گوشاره‌كانی حكوومه‌ت، به توڕدانی حیجابی ئیجباری له شوێنه گشتیه‌كان ده‌ر كه‌وتوون.