به‌یانی شه‌ممه ٢٢ی گوڵان، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی به‌م و گورگان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به ناوه‌كانی “هووشه‌نگ نوورۆڵڵاهی یونجالو” و “محه‌ممد ئه‌فغان” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی گورگان له سێداره دراون، له حاڵێكدا به‌رپرسانی زیندان ڕیگه‌یان نه‌داوه بۆ دواجار چاویان به بنه‌ماڵه‌كانیان بكه‌وێت. له زیندانی به‌م هه‌روه‌ها حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی “سامان جهرهنگیده” به هه‌مان تۆمه‌ت جێبه‌جێ كراوه. شایانی باسه كه مانیتۆرینگی مافی مرۆڤ له ئێران ڕۆژی شه‌ممه ڕاپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه و تێدا ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامی له نێوان ١٠ی گوڵانی ئه‌مساڵ تاكوو ٢٠ی گوڵان، به‌لانیكه‌م ٤٠ به‌ندكراوی له سێداره داوه.