26
ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٣، ده‌ستفرۆشانی مه‌یدانی میوه و سه‌وزه‌ی شاری سنه له ئاست قه‌ده‌غه‌كردنی كاسبی له‌و شوێنه له‌لایه‌ن شاره‌دارییه‌وه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی هاونیشتمانیان، شاره‌داری شاری سنه به تازه‌ی بڕیاری داوه كه هیچ ده‌ستفرۆشێك له ده‌ورووبه‌ری مه‌یدانی میوه و سه‌وزه‌ی ئه‌و شاره كاسبی نكات، ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی له نێو ده‌ستفرۆشان دا ساز كردووه و ناڕازیان ده‌ڵێن: له‌م دۆخه خراپه ئابوورییه‌دا شاره‌داری ده‌یه‌وێت ده‌یان كه‌س بێكار بكات، كه‌سانێك كه بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان ناچارن ده‌ستفرۆشی بكه‌ن.