15
له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی “قهڵاڕهشی” سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت به ناوه‌كانی “زانكۆ ئێرانزاده” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و “عومه‌ر شهریفپور” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “زانکۆ ئێرانزادە” و “عومەر شەریفپوور”، به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئەم دوو هاووڵاتییە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی تایبەت به نەورۆز لە سه‌رده‌شت ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و سەرەڕای تێپەڕبوونی ٦ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەر کرانیان، زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.