24
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی گوڵان، گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانی ئێڤین له ناكاودا هێرشیان كرده سه‌ر به‌ندی ژنانی ئه‌و زیندانه و هه‌موو بهندكانیان پشكنی.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم وێڕای پشكنینی كه‌لووپه‌لی شه‌خسی به‌ندكراوان، پێڵاوی به‌ندكراوانیان له نێو بردووه و هه‌موو شتێكیان تێك داوه، هه‌روه‌ها ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی بۆ دیتنی ئازیزانیان هاتبوون، به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه بازڕه‌سی كراون.