22
به‌یانی دووشه‌ممه ٢٤ی گوڵان، پۆلیسی توركیا له ئۆپراسیۆنێك دا ده‌یان هاووڵاتی له شاری وان و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری له باكووری كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
پاش دۆڕانی حیزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان به ئۆپۆزسیۆن له هه‌ڵبژادنی پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته، شه‌پۆلێك له ڕفاندن و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له باكووری كوردستان ده‌ستی پێ كردووه. ته‌نیا له ڕۆژی دووشه‌ممه نزیكه‌ی ٦٠ هاووڵاتی كورد له‌لایه‌ن پۆلیس و ده‌زگای ئه‌منیه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و پێشتریش ده‌یان شارومه‌ند له وان به بیانووی به‌شداری له خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كرابوون.