شه‌وی دووشه‌ممه ٢٤ی گوڵان، دوو شارومه‌ندی به‌لووچ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی كه‌هنووج و سه‌راوان گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم له نزیك گوندی “چل مه‌نی” له شارستانی كه‌هنووج هاووڵاتیه‌كی به‌لووچیان به ناوی “سه‌عید سوهرابی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوشتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له چوارڕێیانی پۆست له شاری سه‌راوان سه‌رنشینه‌كانی ئۆتۆمبێلێكیان به بێ ئاگاداركردنه‌وه داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه كوژراوه و هاوژین و دوو منداڵی ته‌مه‌ن ٩ و ١٢ ساڵی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا شه‌وی ڕابردوو هێزه تایبه‌ته‌كانی ڕژیم له شه‌قامی ئازادگانی زاهیدان ده‌ستیان داوه‌ته ڕه‌شبگیری هاووڵاتیانی به‌لووچ و چه‌ندیان كه‌سیان به بێ هۆكار ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.