به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كچانی دووركه‌وتوو له‌ خوێندن له‌ كوردستان و ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرتی “شه‌هلا كازمی پور” كۆمه‌ڵناسی خه‌ڵكی تاران، نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی كچانی قوتابی له‌ كوردستان و ئێران پێش ده‌بیرستان واز له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن دێنن.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ٣٠ له‌ سه‌دی كچانی ئێرانی له‌ قوناغی كۆتایی خوێندنی سه‌ره‌تایی واز له‌ خوێند دێنن و ساڵانه‌ ٢٠٠ هه‌زار كچی ته‌مه‌ن نێوان ١٥ بۆ ١٩ ساڵه‌ هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن. “شه‌هلا كازمی” هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی قوتابیانی كچی له‌ خوێندن بۆ هاوسه‌رگیری له‌ ته‌مه‌نی منداڵی، كێشه‌ی فه‌رهه‌نگی، نه‌بوونی ئیمكاناتی په‌روه‌رده‌ زانی و ڕایگه‌یاند: كچانی ژێر دیپلۆم خۆیان به‌ خانه‌دار و كچانی خوێنده‌واری لیسانس و سه‌رووی لیسانس، خۆیان به‌ بێكار یان به‌دوای كار ده‌زانن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net