83
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی گوڵان، كرێكارانی به‌شی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی زاهیدان له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی به‌شی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی زاهیدان خوازیاری وه‌لانانی په‌یمانكار، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراو، په‌رداختی سه‌ختی كار و ئیزافه‌كاری، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، نوێ كردنه‌وه‌ی قه‌رارداد و زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری بوون.