54
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی گوڵان، ده‌یان هێكتار له مه‌زرای گه‌نمی جووتیارانی ڕۆژئاوای كوردستان به‌هۆی تۆپبارانه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا سووتا.
ماوه‌ی دوو ڕۆژه ئه‌رته‌شی توركیا و به‌كرێگیراوانی ئیسلامگه‌رای سه‌ر به‌و وڵاته گونده‌كانی ناوچه‌ی شه‌هبا و ده‌ورووبه‌ری منبج له ڕۆژئاوای كوردستان بۆردوومان ده‌كه‌ن. له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، زیانێكی زۆر به كه‌شاوه‌رزان گه‌یشتووه و به ده‌یان هێكتار مه‌زرای گه‌نمی جووتیاران له نێو چووه.