73
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، به‌یانی پێنجشه‌ممه ٢٧ی گوڵان، كۆڵبه‌رێكی گه‌نجی خه‌ڵكی گوندی “ده‌ره زیاره‌ت”ی سه‌ر به شاری بانه به ناوی “ئاوات قادرپور” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه ته‌قه‌یان له‌و كۆڵبه‌ره گه‌نجه كردووه و كوشتوویانه. هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ده‌ڵێن: ناوبراو سه‌ره‌تا به‌سه‌ختی بریندار و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه، له ژێر ئه‌شكه‌نجه و به‌هۆی بێبه‌شكرانی له ده‌رمان گیانی له‌ده‌ست داوه.