87
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی گوڵان، “محه‌ممه‌د سه‌عیدی ئه‌بووئێسحاقی” ئه‌ندامی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری له شاری لوردێگان بۆ زیندانی ئه‌و شاره گوازرایه‌وه.
“محه‌ممه‌د سه‌عیدی ئه‌بووئێسحاقی” ٢٠ ڕۆژ له‌وه‌به‌ر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی لۆردێگان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه ڕاگوێزرابوو. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و ڕۆژی پێنجشه‌ممه پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی ئه‌و شاره گوازراوه‌ته‌وه.