61
وێڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك ساڵ و ٢٨ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “سیامه‌ك هه‌یاسی” و “ئالان داغدار” خه‌ڵكی گوندی حاجی ئاوای بۆكان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سیامه‌ک هه‌یاسی” و “ئالان داغدار” له ڕیكه‌وتی ٢٩ و ٣٠ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرانه‌وه. سیامه‌ك بۆ ماوه‌ی ١٠٩ ڕۆژ له به‌ندی تاكه‌كه‌سی دا ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و له كۆتایی دا هه‌ر دوو به‌ندكراو به “هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی وڵات” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” تۆمه‌تبار كران.