84
ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی گوڵان، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌ت واحدی تاران له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكاران، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت هێشتا حه‌قده‌ستی مانگی خاكه‌لێوه‌یان په‌رداخت نه‌كردووه و به حه‌قده‌ستی ساڵی ڕابردوو گوزه‌ران ئه‌كه‌ن. ئێستا كه مانگی گوڵان خه‌ریكه كۆتایی پێ دهێت شیركه‌ت دوو مانگ حه‌قده‌ست به كرێكاران قه‌رزداره و ته‌نیا به‌ڵێنی درۆ به كرێكاران ئه‌دات. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌وه ده‌ست له‌كار ئه‌كێشنه‌وه و مان ده‌گرن.