ڕێگری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ به‌شداری موعه‌لمیانی مه‌ریوان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی تاران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی گوڵانی ١٤٠٣، ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ڕێگه‌یان نه‌دا موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراوای مه‌ریوان و سه‌وڵاوا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری موعه‌لیمان له‌ شاری تاران به‌شداری بكه‌ن.

بڕیار بوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی سه‌راسه‌ری ئێران له‌ شاری تاران كۆببنه‌وه‌، به‌ڵام هێزه‌ ئینتزامییه‌كان به‌ فه‌رمانی ئیداره‌ی ئیتلاعات و ده‌زگای قه‌زایی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا ڕێگه‌یان له‌ ئۆتوبووسی موعه‌لیمان گرت و سه‌رنشینه‌كانی سێ ئۆتوبووسیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساعه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. شایانی باسه‌ كه‌ موعه‌لیمانی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری تاران به‌شداریان كردووه‌ و ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان هه‌ڵسووكه‌وتی نایاسایی و ترسنۆكانه‌ی ناونده‌ ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی به‌ توندی شه‌رمه‌زار كردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی یاسادا موعه‌لیمان مافی خۆیانه‌ كه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net