ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “سووسه‌ن حه‌سه‌نزاده‌” له‌ شاری بۆكان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، “سووسه‌ن حه‌سه‌ن زاده‌” موعه‌لیمی زمانی كوردی خه‌ڵكی بۆكان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی گوڵان، به‌ هه‌شت ئۆتومبێلی تایبه‌ت هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ماڵی “سووسه‌ن حه‌سه‌ن زاده‌” و ناوبراویان به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، له‌ ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا، به‌لانیكه‌م ٣٨ چالاكی مه‌ده‌نی له‌ شاره‌كانی بۆكان، پیرانشار، سه‌قز، ورمێ، گێڵانغه‌رب، سه‌رده‌شت، شاهیندژ و شنۆ به‌ بیانووی به‌شداریكردن له‌ مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net