ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی گوڵان، كوردانی دانیشتووی شاره‌كانی ئامه‌د، ئیستانبوول و ئادانا دژبه سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ١٠٨ چالاكی سیاسی كورد كۆبوونه‌وه.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای ئیستانبوول ١٠٨ سیاسه‌تمه‌داری كوردی له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٦ ناسراو به په‌روه‌نده‌ی كۆبانی به زیندانی درێژماوه مه‌حكووم كرد. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی له نێو كۆمه‌ڵگای باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان درووست كرد. كوردانی دانیشتووی شاره‌كانی ئامه‌د، ئادانا و ئیستانبوول له توركیا دژبه نادادپه‌روه‌ری سیسته‌می قه‌زایی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد و دروشمه‌كانی “ئازادی و دیمۆكراسی بۆ هه‌مووان”، “بژی كۆبانی” و “بژی به‌رخۆدانی زیندان”یان به‌رز كرده‌وه. له ڕۆژئاوای كوردستانیش حیزبه كوردییه‌كان له چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا هه‌ڵسووكه‌وتی نامرۆڤانه‌ی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیایان به توندی شه‌مه‌زار كرد.