50
به‌پێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان له ساڵی ١٤٠٣، له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی په‌ره‌ی سه‌ندووه و له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا به لانیكه‌م ١٥ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی كوردستان و ئێران ئێعدام كراون.
به‌پێی ئاماره‌كان، له ماوه‌ی ١٨ ڕۆژی ڕابردوودا ٢٥ به‌ندكراوی كورد له زیندانه‌كانی كوردستان و ئێرن له‌سێداره دراون. هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تایی ساڵی تازه‌ی زاینی تا به ئه‌مڕۆ، ٧٢ به‌ندكراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر، كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و چالاكی مه‌زهه‌بی ئێعدام كراون.