74
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی گوڵان، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “ئیبراهیم ناسری” پاش بانگ‌كران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئیبراهیم ناسری” له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان كراوه و هێشتا زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری بانكگران و ڕفاندنی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.شایانی باسه كه ناوبراو له خێرخوازانی مه‌دره‌سه‌ساز له شاری بۆكانه و ڕێزێكی تایبه‌تی له نێو خه‌ڵك دا بووه.