23
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئازادیخوازان له چه‌ند شاری كوردستان و ئێران، هه‌روه‌ها ده‌ره‌وه‌ی وڵات به بۆنه‌ی مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و شاندی یاوه‌ری شاییان كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له شاره‌كانی سنه، سه‌قز و مهاباد لاوانی شۆڕشگێڕ ئاسمانی شاره‌كانیان به ته‌ره‌قه ڕووناك كردووه و به بۆنه‌ی مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و شاندی یاوه‌ری شاییان كردووه. هه‌روه‌ها له میترۆی تاران خه‌ڵكی ئازادیخواز وێڕای ده‌ربڕینی خۆشی، دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كردووه‌ته‌وه و له وڵاته‌كانی سوید، ئاڵمان و بلژیك ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێیان كردووه.