كارنامه‌ی پڕ ئێش و ئازاری كۆڵبه‌ران له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆك‌ كۆماری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی‌دا، واته له‌ ١٢ گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٠ تاكوو ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣، سه‌رجه‌م ٩٠٤ كۆڵبه‌ر كوژران و بریندار بوون.

له‌ كۆی گشتی ئه‌و ٩٠٤ كۆڵبه‌ره‌، ١١٩ كۆڵبه‌ر كوژراون و ٧٨٥ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش بریندار بوون. له‌و ڕێژه‌یه‌، ٦٩١ كۆڵبه‌ر به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی كوژران و بریندار بوون. شایانی باسه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان، ئاماری توندووتیژی له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و سنووره‌كان به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net