55
ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، ئێرانیانی ئازادیخوازی ئاڵمان له درێژه‌ی كارزای نا بۆ ئێعدام له شاری فڕانكفۆرت كۆبوونه‌وه و دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان سێشه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته به مه‌به‌ستی پشتیوانی له به‌ندكراوانی مانگرتوو له ئێران و دژبه سزای ئێعدام له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه خۆپێشاندان ده‌كه‌ن. ڕۆژی ڕابردوو ئاماده‌بووانی ئه‌و ئاكسیۆنه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیان سه‌ركوتی ڕژیم و وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدام، دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی و سزادانی به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی بوون.