46
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی سێشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و بانه به بۆنه‌ی مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و شاندی یاوه‌ری له ڕووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ر له وه‌رزه‌قان، ئاهه‌نگی شاییان گێڕا.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، گه‌نجانی شۆڕشگێڕی گه‌ڕه‌كی عه‌باس ئاوای سنه به بڵاوكردنی مۆسیقا ئاهه‌نگی شاییان گێڕاوه و له‌گه‌ڵی دا هه‌ڵپه‌ڕیون. هه‌روه‌ها له شاری بانه خه‌ڵكی ئازادیخواز له گه‌ڕه‌كه‌كانی بانه‌ی كۆن، شارۆچكه‌ی نوور، پیرمۆراد، دووكانان و كه‌مه‌ربه‌ندی ئاسمانی شاره‌كه‌یان به تهڕهقه ڕووناك كردووه و شایی و خۆشیان ده‌ربڕیوه.